٩ ئاب ٢٠٢٦ - ٢١:٥٨
Source: Mehrnews
مەرجەکانی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورموز ڕاگەیێندرا

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسان جەختی لەوە کردەوە: "تا ئەمریکا ڕەفتارەکانی خۆی ڕاست نەکاتەوە، گەرووی هورمز ناکرێتەوە".

محەممەد باقر زولقەدر، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، ڕۆژی شەممە 17ی گەلاوێژ، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسان کرد و بە ئاماژەدان بە دوایین دۆخی وڵات و ناوچەکە ڕایگەیاند: "تا ئەمریکا ڕەفتارەکانی خۆی ڕاست نەکاتەوە، گەرووی هورمز ناکرێتەوە".

ڕاستکردنەوەی ڕەفتار واتە:

1- هەرگیز بەهیچ زمانێک هەڕەشە لە ئێران مەکە و سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئەم میللەتە مەکە.

2- کۆتایی هێنان بە شەڕ و دەستدرێژی دژی ئێران و هاوپەیمانەکانی ئێران لە لوبنان و فەلەستین و یەمەن و عێراق بۆ هەتا هەتایە.

3- هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی (دەریای و ئاسمانی) لە دەوروبەری ئێران.

4- قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی دوو شەڕی دەستدرێژی و سەپاندن بەسەر ئێراندا بەبێ هیچ کەمکردنەوەیەک.

5- هەڵگرتنی گەمارۆ دڕندانە و نایاساییەکانی سەر نەتەوەی ئێران.

6- ئازادکردنی سەروەت و سامانی بەستوو و دزراوی گەلی ئێران بەبێ مەرج.

وەبیری هێنایەوە: ئەمانە داواکاری گەلی ئێرانن کە ١٦٠ ڕۆژە بێوچان لە گۆڕەپان و شەقامەکاندا ئامادەن.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەوە کردەوە: ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هەرگیز پاشەکشە ناکات، جا چ لە شەڕدا بێت یان لە دانوستاندا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha